بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا، کە گۆڕستانەکانی عەفرینیان کاول کردووە، کێلی قەبرەکان دەفرۆشن و یان بۆ چێ کردنی خانووبەرە بەکاری دەهێنن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەینولنەهرەین، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە گرووپەکانی سەر بە تورکیا گۆڕستانی گوندی شێخۆرزەیان کاول کردووە و کێلەکانیان فرۆشتووە و یان بۆ چێ کردنی خانووبەرە بەکاری دەهێنن.
هەر ئەو ڕووداوە لە گۆڕستانی ئەوێستای عەفرین واتا شوێنی ناشتنی ئەندامانی یەپەگە و یەپەژە کە لە پێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژراون، دووپات بووەتەوە.
Your Comment